سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکات

وەزارەتی دارایی سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-14

171361 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ڕێناس عەلی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی سێشەممە (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) موچەی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێک دابەشدەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد و هەروەها خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان موچەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو وەربگرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کاروباری ئاینیی و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابەشبکرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستى بە دابەشکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ کرد و تا ئێستاش چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەیان وەرگرتووە.

ش.ق