سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم یەکەم و دووەم و سێهەمی زانکۆکان دادەمەزرێنێت

 نازانرێت پەیمانگاکانیش دەگرێتەوە یاخود نا
فۆتۆ: 
2019-01-14

4546 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ڕێناس عەلی، هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێهەمی زانکۆکان.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بە دامەزراندنی یەکەم و دووە و سێهەمەکانی زانکۆکان لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨.

بەڵام تا ئێستا نازانرێت، ئایا ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم یەکەمەکانی پەیمانگاکانیش دەگرێتەوە یاخود نا.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو خوێندکارانەی کە یەکەمیان هێناوە لەسەر ئاستی کۆلێژەکانیان، لە ڕێگەی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزاییەوە داوای دامەزراندنیان کردووە، بەڵام هەوڵەکانیان بێئاکام بووە.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی خراپی دۆخی ئابوری هەرێم و شەڕی داعشەوە، هیچکام لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دانەمەزراندووە.

ع.م