سەردێڕ:

تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-14

23315 جار خوێندراوەتەوە

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمریکا بە هەڕەشەکردن لە ئابووریی تورکیا هیچی دەستناکەوێت.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا چاوشئۆغڵو ڕایگەیاند، ئێمە دەزانین دۆناڵد تڕەمپ لەژێر فشاری ناوخۆییدایە و، لایەنە ئەمنییەکانی ئەمریکا فشاری لێ دەکەن بۆئەوەی لە سوریا نەکشێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگای هەڕەشەکردن لە ئابووریی تورکیا هیچی دەستناکەوێت و لە هەڕەشەکانی ئەمریکا ناترسین.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لەکاتێکدا ڕێگای گفتوگۆ هەیە پێویست ناکات لە ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوە لێدوان بدرێت و هاوپەیمانەکان لە ڕێگای تویتەرەوە گفتوگۆ ناکەن.

ئەم وتانەی چاوشئۆغڵو لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد تڕەمپ لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمیی خۆیەوە ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سوریا، ئابوورییەکەی وێراندەکەین.

ئـ. فـ