سەردێڕ:

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

فۆتۆ: 
2019-01-14

7561 جار خوێندراوەتەوە

وابڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا دەستپێبکەنەوە.

دانا سەعید بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شاندێکی تایبەتی هێڵی ئاسمانی تورکیا سەردانی فرۆکەخانەی سلێمانیان کردووە بۆ دڵنیابوون لەبواری ئاسایش و کارگێری و هونەری ناو فرۆکەخانە کە تایبەتە بە ڕێکخستنی گەشتەکان.

ناوبراو وتیشی، شاندەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە لە سەر ئاستی فرۆکەخانە و جێبجێکردنی خزمەتگوزراییەکان بە پێی یاسای فرۆکەوانی.

باسی لەوەشکرد، شاندەکە بڕیاریانداوە گەمارۆی ئاسمانییەکان نێوان سلێمانی و تورکیا هەڵبگرن و دووبارە گەشتەکان دەست پێبکەنەوە.

ئاشکراشیکرد، بڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە و هەفتانەش حەوت گەشت ئەنجامبدرێت.

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوودا گەشتەکان نێوان سلێمانی و تورکیا زیاتر دەبن و بارودۆخەکە ئاساییی دەبێتەوە.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، حکومەتی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگرت بەڵام دوای تەنها شەش مانگ گەشتەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستپێکردەوە.

 

 

 

‌بەپەلە