سەردێڕ:

هونەرمەندێکى کورد لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-01-14

2966 جار خوێندراوەتەوە

شەوی ڕابردوو هونەرمەندی دیاری کورد و گۆرانیبێژ لە باکوری کوردستان، فەرھات تونج لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا.

فەرھات تونج لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێکیدا ئەوەی بڵاوکردەوە، لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە.

تونج لە لایەن پۆلیسی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکەوە لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا دەستگیرکراوە.

لەکاتی دەستگیرکردنی بە فەرھات تونج، پۆلیسی فڕۆکەخانە پێیانوتووە کە تۆ لە لایەن دادگاوە داواکراویت.

فەرھات تونج لەساڵی ١٩٦٤ لە ئۆڤاجیک لەدایکبووە، تەمەنی ٥٤ ساڵە، کوردی زازایە و خەڵکی دێرسیمی باکوری کوردستانە، هونەرمەندێکی دیاری کوردە، ساڵی ١٩٨٢ یەکەم ئەلبوومی لە ئەڵمانیا بڵاوکردووەتەوە، زیاتر لە ٢٠ ئەلبوومی گۆرانی و میوزیکی بڵاوکراوەی هەیە، لەساڵی ٢٠١٠خەڵاتی مۆسیقای ئازادی لە بەریتانیا پێبەخشراوە.

هـ،ڕ

Image may contain: 1 person, beard and close-up