سەردێڕ:

باوک و کوڕێک لەهەولێر بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستداوە

دوو ئەندامی تری خێزانەکە ژەهراوی بوون
فۆتۆ: 
2019-01-14

5106 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ئومێد چۆمانی

 ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ باوک و کوڕێک لە هەولێر لە گەڕەکی پیرزین بە هۆی  ژەهراویبوون بە غازی سۆپاوە گیانیان لە دەستداوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سۆپاكە لەناو ژوورێك لەماڵەكەدا ئیشی كردووە و غاز و دووكەڵی كردووە و بەو هۆیەشەوە ئەو دوو كەسە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات چۆمان عەزیز دراوسێی ئەو هاوڵاتییە ڕایگەیاند، خێزانەکە پێكهاتوون لە چوار کەس دوو کوڕ و باوک و دایکیان، تەندروستی دایک و کوڕەکەی دیکە جێگیرە تەنها باوك و کوڕێکیان بە ناوەکانی سەردار محەمەد ئەمین و محەمەد ئەمین، گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەرێمی کوردستان، رۆژانە چەندین کەس بەهۆی ژەهراویبوون بە غازەوە دەبرێنە نەخۆشخانە و تاوەکو ئێستاش چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.