سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا

سەردانی هەرێمیش دەکات
جان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-14

1168 جار خوێندراوەتەوە

جان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا جان ئیڤ لودریان گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکانیشدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و عێراق تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە جان ئیڤ لودریان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیاریشە سبەینێ سێشەممە (١٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ش.ق