سەردێڕ:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پرسی بودجەی هەرێم
فۆتۆ: 
2019-01-14

1319 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی کورد لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و ئامادەکردنی چەند سیناریۆیەک بۆ بودجەی هەرێم، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە، لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەو بودجەی لە پرۆژە یاسای عێراق بۆ کورد دیاریکراوە ئامادەکردووە، و لە راپۆرتەکەدا سیناریۆکانی بودجەی هەرێم خراوەتەڕوو.

پشتبەست بەو پارەی لە عێراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت، وەزارەتی دارای چەند سیناریۆیەکەی بۆ بودجەی هەرێم ئامادەکردووە، لە کاتی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم، وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو سیناریۆیانە بودجەی هەرێم دیاریدەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە  ماوەى پێنج مانگ دەبێت ئەنجومەنى وەزیران کۆنەبووەتەوە و هەروەها ماوەى ٤ ساڵە  بە هۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە لە هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسایی بودجە  ئامادە ناکرێت.

ئـ. فـ