سەردێڕ:

​حەوت نیشانە سەرەکییەکەی شێرپەنجە چین؟

فۆتۆ: 
2019-01-14

13625 جار خوێندراوەتەوە

ماکمیلان کریس ستیڵ، زانا لە سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە لەندەن، حەوت نیشانەی سەرەکی شێرپەنجەی خستووەتەڕوو کە دەبێت پشتگوێ نەخرێن.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە زاری ئەو پزیشکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو نیشانانەش بریتین لە:

١. گۆڕانی خێرا لە کاری هەناو و میزڵدان.

٢. خوێنبەربوون بەبێ هیچ هۆکارێكی دیاریکراو.

٣. ئاوسانی هەر بەشێکی جیاوازی جەستە.

٤. قورسبوونی قوتدانی خواردن.

٥. گۆڕانی ڕەنگ و قەبارەی خاڵ و نیشانە لەسەر پێست.

٦. کۆکەی زۆر و تێکچوونی دەنگ بە شێوازێکی بەردەوام.

٧. درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان.

ستیل ئاماژەی بەوەداوە، دەرکەوتنی ئەم نیشانانە بەردەوام پەیوەندییان بە نەخۆشی شێرپەنجەوە نییە بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنیاندا باشتروایە سەردانی پزیشك بکرێت.

هەروەها دەڵێت: دڵنیابەرەوە تۆ کاتی پزیشکەکان بەفیڕۆنادەیت لە کاتی پشکنین بۆ ئەو نیشانانە.

ئەو پزیشکە بەریتانیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوار بۆ ١٠ حاڵەتەکانی شێرپەنجە دەکرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر پێش تەشەنەکردنی دیاری بکرێت.

هـ،ڕ