سەردێڕ:

سلێمانى.. ١٤ ئافرەت بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

 ئاماری بەکارهێنانی مادەکان لە لایەن ژنانەوە بەرزبووەتەوە
فۆتۆ: 
2019-01-14

1738 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ساڵی ٢٠١٨ دا کەمترە، لە ساڵی ٢٠١٧، بەڵام ژمارەی ئەو ئافرەتانەی بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون زیادبووە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ١٤ ئافرەت بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، لە کاتێکدا لەساڵی ٢٠١٧ دا ١٠ ئافرەت بەو تۆمەتانە دەستگیرکرابوون.

جەلال ئەمین بەگ دەڵێت، لەناو ئافرەتە دەستگیرکراوەکاندا، خەڵکی سلێمانی و دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بوونی هەیە.

بەوتەی بەشێک لە توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی، چاکسازییەکان ناتوانن هۆکاربن بۆ چاکبوونەوەی ئەو کەسانەی ئالودەی مادەی هۆشبەربوون، چونکە تائێستا سەنتەرێکی فەرمی بۆ چاککردنەوە تووشبووان بەمادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستاندا نییە.

لە ساڵی ٢٠١٨ دا بەتۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ٢٤٨ کەس لە سلێمانی دەستگیرکراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٣١٠ کەس دەستگیرکراون و لە ساڵی ٢٠١٦ شدا ٢٦ کەس.

بەشێک لە توێژەران، واڵابوونی سنوورەکان و قەیرانی دارایی و زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆکاری سەرەکی دەزانن، بۆ زیادبوونی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

هـ،ڕ