سەردێڕ:

تڕه‌مپ: ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ وێرانی دەکەین

دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-14

39230 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد تڕهمپ سهرۆكی ئهمریكا ڕایگهیاند، ئهگهر توركیا هێرش بكاته سهر كورده‌كانی سوریا، له ڕووی ئابورییهوه وێرانی دەکەین و پێویسته كورده‌كانیش توركیا توڕه نهكه‌ن.

دۆناڵد تڕهمپ سهرۆكی ئهمریكا له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاند، ڕوسیا و ئێران و سوریا، گهورهترین سودمهندی سیاسهته دوورمهوداكانی ئهمریكابوون بۆ تێكشكاندنی داعش له سوریا، و ئێمهش سودمهند بووین بهڵام ئێستا ئیتر كاتی كشانهوهی سهربازهكانمانه بۆ ئهمریكا.

راشیگهیاندووه، ئهگهر توركیا هێرش بكاته سهر كورده‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا ئابووری تورکیا وێرانی دەکەین.

ترەمپ ئامۆژگاری تورکیا دەکات، ئەگەر نیگەرانە لە کورده‌كانی سووریا ناوچەیەکی ئارام بە دووری ٢٠ میل لەوانه‌وه‌ دروستبکات.

روونیشیكردووهتهوه، له بهرامبهردا نایانهوێت كورده‌كانیش توركیا توڕه بكه‌ن.

ئهمه یهكهمینجاره له پێناو پاراستنی كورد و كوردانی سوریا، دۆناڵد تڕهمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی راستهوخۆ ههڕهشهی تێكدان و دهستوهردانی ئابوری له توركیا بكات، و چاوهروان دهكرێت ئهم لێدوانانهی تڕهمپ كاردانهوهی توندی توركیای لێ بكهوێتهوه.

ئهمهش له كاتێكدایه ١٩ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٨ دۆناڵد تڕهمپ بڕیاری كشانهوهی هێزهكانی ئه‌مریكای له سوریادا و ئهو بڕیارهش كاردانهوهی ناوخۆی و دهرهكی لێكهوتهوه.

ئ. ف