سەردێڕ:

فەرمانگەکانی دەرەوەی هەرێم لە چوار مانگدا بە بڕی ١٤ ملیۆن خواردنیان کڕیووە

فۆتۆ: 
2019-01-13

10216 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە ، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چوار مانگدا لە خواردنگەیەک بە بڕی زیاتر لە ١٤ ملیۆن دینار خواردنیان کڕیووە.

وەک لە پسوڵەی حساباتەکاندا هاتووە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی ٣١ی مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٧ بە بڕی ٣ ملیۆن و ٩٣٠ هەزار دینار خواردنیان کڕیووە

 لە پسوڵەیەکی دیکەیاندا هاتووە، لە ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠١٧دا بە بڕی ٣ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار خواردن کڕدراوە بۆ هەمان فەرمانگە.

وەک لە پسوڵەیەکی دیکەدا دەردەکەوێت کە ڕۆژی ٣١ی مانگی ئایاری ٢٠١٧ بە بڕی ٣ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار دینار خواردن کڕدراوە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە ڕۆژی ٣٠ نیسانی ٢٠١٧ بە بڕی ٣ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دینار خواردن بۆ فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێم کڕدراوە.

ع.م