سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان لە سلێمانی ئاشکرا کرا

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامدرا
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-13

6079 جار خوێندراوەتەوە

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری کارمەندانی ناوەندەکانی دەنگدانی کردووە لە ڕۆژی سێشەممەوە (١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩) دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان لە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (١٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن ئاگاداری کارمەندانی ناوەندەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە، لە ڕۆژی سێشەممە  ١٥ی مانگەوە دەستدەکرێت بە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن کە ناوەندەکانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە لە چەند ڕۆژی ئایندەشدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی دووەم کە سەرجەم کارمەندەکانی ناوەندەکانی قەزاو ناحییەکان دەگرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەسەرجەم کارمەندان کردووە  ڕۆژی ١٥ مانگ سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژەی بەوەکردووە لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک تکایە سەردانی ئامادەیی پیشەسازیی کوڕان بکەن لە بەرامبەر سیتی ستار .

بۆ وەرگرتنی پارەی کارمەندەکانیش هەریەکە لە بانکەکانی مەڵکەندی و کۆیژە و ئەزمەڕ و بابان و باخان و تانجەرۆ دیاریکراوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو لەو کاتەشەوە تا ئێستا پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەشنەکراوە.

ع.م