سەردێڕ:

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی بایکۆتیان راگەیاند

نزیکەی ٥ هەزار کارمەندن
فۆتۆ: 
2019-01-13

7585 جار خوێندراوەتەوە

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتکردنی دەوامیان لەسەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان راگەیاند.

نوێنەری کارمەندە خۆبەخشەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەکو خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی ژمارەیان نزیکەی ٥ هەزار کارمەندە و ماوەی ٥ ساڵە دامەزراندنیان بۆ نەکراوە.

ڕوونیشیکردەوە، ماوەی پێنج ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن، و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی گوێیان لێناگرن.

لە گردبوونەوەکەدا کازم فاروق ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ راگەیاند، پشتگوێخستن و گوێ نەگرتن لەم خۆبەخشانە زیان بە کەرتی تەندروستی دەگەیەنێت و دواتر هاوڵاتی و نەخۆش باجی دەوامنەکردنی ئەم خۆبەخشانە دەدەن.

راشیگەیاند، جێگەی شەرمە بۆ وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران تەنانەت پارەی خواردنی خۆبەخشانیشی بڕیوە و بۆیان سەرف ناکات، و حکومەت زۆر بە نابەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، شێرکۆ جەودەت ئەندام پەرلەمانی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە بری دامەزرادنی ئەو هەموو چەکدارە بۆ بەرپرساکان با ئەم خۆبەخشانە دابمەزرێنن.

ئـ. فـ