سەردێڕ:

​نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-01-13

689 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٥٥ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥١ دۆلار و ٧٠ سەنت.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.