سەردێڕ:

ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی تڕەمپ لەگەڵ روسیا دەکات

فۆتۆ: 
2019-01-13

2281 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە ، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای)، لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧وە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکات کە ئایا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ کار بۆ روسیا دەکات یان نا.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، لە دوای دوورخستنەوەی سەرۆکی ئێف بی ئای، جێمس کۆمی لە پۆستەکەی لە لایەن تڕەمپەوە، لێکۆڵینەویەک لەسەر ھەڵسوکەوتەکانی ترەمپ دەستیپێکردووە بەوەی کە ئایا مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ھەیە یان نا

لە ھەواڵەکەدا ئەوشخراوەتە ڕوو، ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکات کە ئایا تڕەمپ بە "ئەنقەست" یان "بێ ئەوەی بزانێت" کار بۆ رووسیا دەکات یان نا

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئێف بی ئای لە ساڵی ٢٠١٦ لە کاتی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن گومانی لەسەر پەیوەندییەکانی تڕەمپ و روسیا ھەبووە و دوای دوورخستنەوەی سەرۆکی ئێف بی ئای، جێمس کۆمی کە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧وە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بانگەشانە دەکات، گومانەکان بەھێزتر بوون.