سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: کوڕ و باوکێک کوژران

فۆتۆ: 
2019-01-12

19380 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ڕزگار کۆچەر

ئەمشەو لە گەڕەکى مامزاواى شارى هەولێر بەهۆى شەڕى دوو بنەماڵەوە لەسەر کۆتر، کوڕ و باوکێک کوژران.

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، دواى ئەوەى ئاگادارکراونەتەوە لە بوونى ڕووداوەکە، دەرکەوتووە لە ئەنجامى دەمەقاڵێی نێوان دوو بنەماڵە لە گەڕەکى مامزاواى شارى هەولێر لەسەر کێشەى کۆتر، کوڕ و باوکێک کوژراون و، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز وتیشی، دواى گەیشتنى پۆلیس بە شوێنى ڕووداوەکە توانیویانە بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵبکەن و، لێکۆڵینەوەشیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگى ڕابردووش بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە لەسەر کێشەی زەوی و زار لە قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر، هاوڵاتییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئ.ر