سەردێڕ:

عەبدوڵا ئۆجالان و برایەکى چاویان بەیەک کەوت

ئۆجالان ڕێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-12

36525 جار خوێندراوەتەوە

دواى دوو ساڵ و چوار مانگ برایەکى عەبدوڵا ئۆجەلان توانى بچێتە ئیمڕاڵى توانى چاوى بە ئۆجالان بکەوێت.

 عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری هەدەپە لەشارى ئورفاى باکوری کوردستان ڕایگەیاند، کە محەمەد ئۆجالانى براى توانیویەتی بچێتە ئیمرالی و چاوی بە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە بکەوێت.

هەر لەبارەى چاوپێکەوتنەکە، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە محەمەد ئۆجالان برای ئۆجالان چووەتە ئیمراڵی و چاوی بە ئۆجالان کەوتووە و تەندروستی ناوبراویش باشە.

وتیشی ، چەند ڕۆژێکی دیکە گەلەکەمان لە هەموو شتێک ئاگادار دەکەینەوە.

هاوکات عومەر ئۆجالان دواى بینینى براکەى ڕایگەیاندووە، کە چاوپێکەوتنەکە لەسەر ئاگاداربوون بووە لە ڕەوشی تەندروستی و ژیانی ئۆجالان و هیچ پەیوەندییەکی بە گۆشەگیرییەوە نییە.

ئەو دیدارە لە کاتێکدایە، کە دوایین چاوپێکەوتنی نێوان محەمەد ئۆجالان و عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٦دابوو، لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، تورکیا ڕێگای بە هیچ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی نەداوە سەردانی ئۆجالان بکەن.

له‌ ٢٧ی ته‌مموزی ٢٠١١ەشەوه‌ ڕێگه‌ به‌ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی نەدراوە و تا ئێستا ٧٨٠ جار داواکاریی پارێزه‌ران بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

دژى گۆشەگیرى ئۆجەلان تائێستا لانى کەم ٦٠٠ زیندانى مانیان لەخواردن گرتووە و لە هەرێمى کوردستانیش نوێنەرانى هەدەپە مانیان لەخواردن گرت.

ئ.ر