سەردێڕ:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئومێد محەمەد
2019-01-12

1166 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٨٦ پەرلەمانتار دەستیپێکرد و تیایدا لیژنەیەك پێکدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەى باڵەخانەی بێسەرپەرشتان لە بەغدا.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای كۆمەڵگەی زانستی، پرۆژە یاسای بەڕێوەبەری دارایی و یاساى تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و یاسای سندوقی بەدەستهێنانەوەى پارەكانی عێراق دەکرێت.

پێشتر ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕتى ڕاگەیاندبوو، لیژنەى دارایى پەرلەمان وردبینى دەکات بۆ پڕۆژە یاساى بودجە تا لە دوو هەفتەى داهاتوودا لە پەرلەمان دەنگى لەسەر بدرێت.

رۆژى پێنج شەممە پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە و کۆتاییهێنا بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەى بودجەى ٢٠١٩ و ناکۆکى لایەنەکانیش لەسەر پڕۆژەکە بەردەوامە.

ش.ق