سەردێڕ:

​پۆلیسی سلێمانی: لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی سێوان قادر تەواوبوون

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-12

16604 جار خوێندراوەتەوە

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، راپۆرت و لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی سێوان قادر تەواوبوون و ئەوەی لەسەر شانی پۆلیسە هەمووی جێبەجێکراوە.

 سەرکەوت ئەحمەد وتیشی، راپۆرتەکانی پزیشکی دادوەری، ئاگر کوژێنەوە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان تەواوبوون و هەموو لێکۆڵینەوەکان خراونەتە بەردەم دادگا و دوا بڕیار لای دادگایە.

راشیگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە خۆسوتاندنی سێوان قادر دەکەن، زانیاری و لێدوانی سەرچاوەی پۆلیس و دەزگا فەرمییەکان نین.

دەربارەی چالاکییەکانی ساڵی نوێش رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە ٢٠ فەرمانی دەستگیرکردن جێبەجێکراون.

ع.ا