سەردێڕ:

هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نایاساییە

هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-12

3499 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک لە بەیاننامەیەکەدا رایگەیاند، کەرکوک شارێکی عێراقییە و دەبێت تەنها ئاڵای عێراق لەو شارە هەڵبکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک جەخت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان تەنها سێ پارێگایە و کەرکوک پارێزگایەکی عێراقییە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شارەکە پێچەوانەی دەستور و یاسایە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاکان سعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ڕایگەیاند، ئێمە وەک ئیدارەو سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قبوڵی ناکەین ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بڕیارێکی تاک لایەنە بووە بەمەبەستی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی برایەتی نێوان نەتەوەکان ئەو ئاڵایە هەڵکراوە.

دوای ئەوەى درەنگانێکى شەوی چوارشەممەی ڕابردوو، یەکێتى ئاڵای کوردستانى لەسەر کۆمیتە و مەڵبەندەکانى خۆی هەڵکرد، کە شارێکى جێ نفوز و دەسەڵاتی خۆیەتی، کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام دوای سێ ڕۆژ زۆربەى ئاڵاکانى داگرتەوە و ئاڵای کوردستانی تەنها لەسەر مەڵبەندی یەکێتى و مەکتەبى سیاسی هێشتەوە.

ئـ. فـ