سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە فەڕەنسا روویدا

تەقینەوەیەک لە فەڕەنسا روویدا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-01-12

2491 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەک لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا روویدا و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی لێکەوتەوە.

پۆلیسی پاریس لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووتەوە، تەقینەوەیەک لە سەمونخانەیەکی ئەو شارەدا روویداوە کە ژمارەیەک برینداری لێکەوتۆتەوە و پێدەچێت بەهۆی لێچونی غازەوە بووبێت.

روونیشیکردووەتەوە، بەیانی ئەمرۆ لە گەڕەکێکی شاری پاریس دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و دوای رووداوەکەش راستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە چونەتە شوێنی ڕوداوەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون و هیچ کەس گیانی لەدەستنەداوە.

ئەو ڕووداوەش دوای ئەوە دێت، ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گیراوەتەبەر لە بەرامبەر خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکانی ئەو وڵاتە.

ش.ق