سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-12

927 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، تا دووهەفتەى دیکە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساى بودجەى ٢٠١٩ى عێراق نادرێت.

بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکە، لیژنەیەك پێکدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەى باڵەخانەی بێسەرپەرشتان لە بەغدا.

هاوكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای كۆمەڵگەی زانستی، پرۆژە یاسای بەڕێوەبەری دارایی و یاساى تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و یاسای سندوقی بەدەستهێنانەوەى پارەكانی عێراق دەکرێت.

لە كارنامەی دانیشتنەکەى پەرلەمانی عێراقدا هیچ ئاماژەیەک نەکراوە بە دەنگدان لەسەر پرۆژەى بودجە و تەواوكردنی وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگری و داد.

ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، لیژنەى دارایى پەرلەمان وردبینى دەکات بۆ پڕۆژە یاساى بودجە تا لە دوو هەفتەى داهاتوودا لە پەرلەمان دەنگى لەسەر بدرێت.

رۆژى پێنج شەممە پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە و کۆتاییهێنا بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەى بودجەى ٢٠١٩ و ناکۆکى لایەنەکانیش لەسەر پڕۆژەکە بەردەوامە.

ش.ق