سەردێڕ:

ڕانیە.. خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ناوچە گەشتیارییەکان دابیننەکراوە

ڕانیە.. خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ناوچە گەشتیارییەکان دابیننەکراوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-12

1130 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتییان بۆ بەسەربردنی کات و دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی شار لەگەڵ خێزانەکانیاندا ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی دۆڵی شاورێیی سەر بە ناحیەی سەرکەپکانی سنوری قەزای ڕانیە دەکەن.

ئەو هاوڵاتییانە دەڵێن، ئەگەر حکومەت پەرە بە شوێنە گەشتییارییەکان بدات دەتوانێت وەک سەرچاوەی داهات سودی لێوەربگرێت.

لە ناوچە گەشتیارییەکانی دۆڵی شاورێ و لەم وەرزەدا، شەڕە تۆپەڵ و یاریکردن دڵی هاوڵاتییان و گەشتیارانی خۆشکردووە.

ئارام پیرۆت بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری راپەڕین بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، نەیانتوانیوە خزمەتگوزاری بگەیەننە سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکان، بەڵام پلانیان هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بگەیەننە ئەو ناوچانە و هاوکاری کۆمپانیا گەشتیارییەکانیش دەکەن.

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕیندا، چیای ماکۆک و دۆڵی شاورێ و گڵەزەرد و هێر و هەڵشۆ، ئەو ناوچانەن کە لە سەرجەم وەزرەکاندا گەشتیاران ڕوویان تێدەکەن، بەوتەی بەشێک لە هاوڵاتیانیش لەم وەرزەدا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە ژمارەی گەشتیاران کەمیکردوە.

ش.ق