سەردێڕ:

مامۆستایانی ئاینی داوا لە قوتابیان دەکەن گرنگی بە تاقیکردنەوەکانیان بدەن

مامۆستایانی ئاینیی ئامۆژگاری قوتابیان دەکەن
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-12

1336 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی ئاینی لە وتاری ئەم هەینییەدا داوایان لە قوتابیان کرد کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و گرنگی بە وانەکانیان بدەن.

وتاری‌ ئه‌م هه‌ینیه‌ی‌‌ به‌شێك له ‌مامۆستایانی‌ ئاینی‌ له‌ مزگه‌وته‌كان، تایبه‌تكرابوو به‌ تاقیکردنەوەی‌ کۆتایی وەرزی‌ یەکەم كه‌ له‌ حه‌وتی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستپێكردوه‌، مامۆستایانی‌ ئاینی‌ داوایان‌ له قوتابیان كرد کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و دووربکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و یاریکردن.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ لە سەرتاسەری‌ هەرێمی‌ کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار قوتابی‌ لە قۆناغی‌ چوارەمی‌ بنەڕەتی‌ بۆ ١٢ی ئامادەیی، به‌شداریی‌ لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی‌ یەکەم  ده‌كه‌ن.

مامۆستایەکی ئاینییش له‌ وتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی‌ له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم گرت كه‌ پلان و به‌رنامه‌ی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ نه‌بوه‌ بۆ كاره‌كانی‌ و بووە هۆی‌ دروستبونی‌ قه‌یرانی‌ دارایی كه‌ ئێستاش ناتوانن چاره‌سه‌ری‌ پێویستی‌ بۆ بدۆزنه‌وه‌

بە بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ناونیشان و تەوەری وتاری هەینی بۆ وتاربێژان دیاریدەکرێت و پێویستە لە وتاری هەینیدا مامۆستایانی ئاینی گرنگی بدەن بە بابەتی ڕۆژ و بیانبەستنەوە بە دەقە ئاینییەکانەوە.

بەپێی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و ٤٧٠ مزگەوت، کە لە وەزارەتی ئەوقاف تۆمارکراون، هەیە و لەسێ هەزار مزگەوت وتاری هەینی دەخوێندرێتەوە.

ع.ا