سەردێڕ:

لە گەرمیان چەند جۆرێکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

ئاژەڵە کێوییەکانی گەرمیان بەهۆی راوکردنەوە کەمبوونەتەوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-12

2344 جار خوێندراوەتەوە

له‌ سنوری ئیدارەی گه‌رمیاندا دیارده‌ی ڕاوكردن بە شێوەیەکە چەند جۆرێکی گیاندارە کێوییەکان و باڵندەکان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگه‌ی گەرمیان، ساڵانه ڕێژەی ڕاوکردن زیاتر دەبێت،‌ به‌جۆرێك كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨دا ٢٨٦ کەس بەهۆی سەرپێچییەکانەوە سزادراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧دا ٢٢٣ کەس سزادراون.

بەهۆی تایبه‌تمه‌ندی كه‌شوهه‌وا و سروشتی ناوچه‌كه‌وه‌، ده‌یان جۆری باڵنده‌ و ئاژه‌ڵی كێوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا ده‌ژین، چالاكانی بواری ژینگەش‌ هۆشداری له ‌ناوچوونی ئاسك و كه‌روێشك و باڵنده‌كانی پۆڕ و سوێسكه‌ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، به‌هۆی ڕاوی نایاساییه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ قڕكراون.

هۆکاری لەناوچوونی ئەو ئاژەڵ و باڵندانەش بۆ کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکان دەگەڕێننەوە.

پۆلیسی دارستانی گەرمیان له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووره‌كه‌دا بنكه ‌و خاڵی چاودێری كردنی هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌ڵێن به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و خراپی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه‌ ناتوانن ڕێگری لە ڕاوکردن بکەن، چه‌ند جارێكیش له‌لایه‌ن ڕاوچییه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه.

ع.ا