سەردێڕ:

وێنەی ڕووە تاریکەکەی مانگ بڵاوکرایەوە

یەکەم وێنەی رووە تاریکەکەی مانگ
فۆتۆ: ئاژانسی ئاسمانی نەتەوەیی چین
2019-01-11

5488 جار خوێندراوەتەوە

کەشتییەکی ئاسمانی چینی بوو بە یەکەم کەشتیی ئاسمانی کە لەسەر ڕووە تاریکەکەی مانگ نیشتەوە و، چەند وێنەیەکی ئەو ڕووەشی گرت و ئەمڕۆ بڵاوکرانەوە.

ئاژانسی ئاسمانی نەتەوەیی چین (CNSA) چەند وێنەیەکی ڕووە تاریکەکەی مانگی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن کەشتیی ئاسمانی Chang-e 4 گیراون.

کەشتییە ئاسمانییەکەی چین کە لە (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) وەک یەکەم کەشتیی ئاسمانی لەسەر ڕووە تاریکەکەی مانگ نیشتەوە و، چەند وێنەیەکی ٣٦٠ پلەیی ئەو ڕووە تاریکە نەبینراوەی مانگی گرتووە.