سەردێڕ:

چەند هاوڵاتییەک لەسەر ڕێگاى زینى وەرتێ گیریانخواردووە

ڕێگاى زینى وەرتێ
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-11

17833 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، وەرتێ، ئەیوب عەلى

چەند هاوڵاتییەک لەسەر ڕێگاى زینی وەرتێ لە سنورى قەزاى ڕانیە بەهۆی شەختە و سەهۆڵ و بەستنی ڕێگاکە گیریانخواردووە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانە پاش ئەوەى بۆ گەشت و سەیرکردنى دیمەنى بەفربارین چووبوون بۆ زینى وەرتێ، لەکاتى گەڕانەوەیاندا بەهۆى دابەزینى پلەکانى گەرماوە ڕێگاکە شەختە و سەهۆڵى لەسەر دروستبووە و گیریانخواردووە.

ڕێگاى زینى وەرتێ کە دەکەوێتە نێوان ڕانیە – ناحییەى وەرتێ، ساڵانە بەهۆى باران و بەفربارینەوە چەندین ئۆتۆمبێل لەو ڕێگایەدا گیردەخۆن.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی باران و بەفربارین ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.

ئ.ر