سەردێڕ:

تەرمی شۆفێرێکى تەکسی لە هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی شۆفێرێکى تەکسی لە هەولێر دۆزرایەوە
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-11

82623 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، خالید محەمەد، کۆیە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی شۆفێرێکی تەکسی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەر شەقامى ١٢٠ مەتریی شاری هەولێر دۆزرایەوە و کەسوکارەکەشی دەڵێن،" کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە."

کەسوکاری ئەو شۆفێرە بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ئاشکراکرد، ئەو شۆفێرى تەکسیە ناوی سۆران سەمەدە و تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی شاری کۆیەیە و دانیشتووی شاری هەولێرە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا تەرمەکەی هێنراوەتە شاری کۆیە و داواش لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات بەزوترین کات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن.

کەسوکارى ئەو کوژراوە وتیشی، بەپێی زانیارییەکانیان " شۆفێرەکە نزیکەى ٦٠٠ تا ٧٠٠ هەزار دینارى پێ بووە و دواى کوشتنەکەى ئەو پارەیە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا نەماوە."

ئ.ر

تەرمى شۆفێرى تەکسییەکە