سەردێڕ:

نوێنەری خامنەی سەردانی کەرکوکی کرد

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-11

1884 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، نەبەز میقداد

موجتەبا حسێنی نوێنەری خامنەی سەردانی کەرکوک و دوزخورماتوو و دەوروبەری کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆبووەتەوە.

دوێنی موجتەبا حسێنی نوێنەری خامنەی سەردانی شاری کەرکوک و دوزخورماتووی کردووە و دواتر سەردانی تازەخورماتو و گوندی بەشیری شیعە نشینی کردووە.

ناوبراو لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکوک و بەرپرسانی حەشدی شەعبی و بەرپرسانی کەرکوک کۆبووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێدایە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە شاری کەرکوک و دەووروبەری لەلایەن هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و نوێنەری ئەو وڵاتانە سەردانی شارەکە دەکەن.

ئ. ف