سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لەسنورى ئەنبار کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە

قەزاى قائیم
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-11

1311 جار خوێندراوەتەوە

بەیانى ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە قەزاى قائیمى پارێزگاى ئەنبار تەقییەوە و کوژراوێک و ١٦ بریندارى لێکەوتەوە.

ڕاگەیاندنى جەنگى سوپاى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى بەهۆى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لەیەکێک لە بازاڕەکانى قەزاى قائیم لە سنورى پارێزگاى ئەنبار هاوڵاتییەکى مەدەنى کوژرا و ١٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە لە ناو بریندارەکاندا چوار کارمەندى دەزگا ئەمنییەکانى عێراقى تێدا بووە.

 لە مانگی تشرینى دووەمى ساڵی ٢٠١٧ قەزاى قائیم لەژێر دەستی چەکدارانى ڕێکخراوی داعش کۆنتڕۆڵکرا کە کۆتا پێگەى چەکدارانى ئەو ڕێکخراوە بوو لە عێراق.

ئ.ر