سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکات کە سەردانی ئیسرائیلیان کردووە

فۆتۆ: 
2019-01-11

985 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لەو بەرپرسانە پێکهێناوە کە سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى هاوبەشی لە ئەندامانى لیژنەکانى ئەمنی و بەرگری و  پەیوەندییە دەرەکییەکان پێکهێناوە بۆ کۆڵینەوە لەو بەرپرسانەى کە دەوترێت سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات لاپەڕەی ئیسرائیل بلعەرەبیە کە زمانحاڵی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلە، بڵاویکردووەتەوە، سێ شاندەکەی عێراق لە کەسایەتییە کاریگەرە سوننە و شیعەکانی وڵاتەکە پێکهاتبوون، ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیسرائیلیان کردووە کە دوایین شاند، لە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا سەردانەکەی ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شاندەکان سەردانی مۆزەخانەی یاد فاشیمیان کردووە کە تیایدا یادی قوربانیانی هۆلۆکۆست دەکرێتەوە، هەروەها چاویان بە ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و بەرپرسی حکومی ئیسرائیل کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێشوازی لەو دەستپێشخەریە دەکات.

لاپەڕەی (ئیسرائیل بلعەرەبیە) ئاشکراشیکردووە، شاندەکان لە سەردانەکانیاندا سەرنجیان خستووەتە سەر بابەتە رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان و تاوتوێی مێژووی جولەکەکانیان لە عێراق کردووە.

هـ،ڕ