سەردێڕ:

هێلەک زەردەکان ٦٠ %ی کامێرا چاودێرەکانی شەقامەکانی فەڕەنسایان شکاندووە

هێلەک زەردەکان٦٠ %ی کامێرا چاودێرەکانی شەقامەکانی فەڕەنسایان شکاندووە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-11

610 جار خوێندراوەتەوە

لە دەستپێکی خۆپیشاندەکانی فەڕەنسا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، ٦٠%ی کامێرا چاودێرەکانی شەقام و ڕێگاوبانەکانی فەڕەنسا شکێنراون بەوتەی پۆلیسیش بەوهۆیەوە رێژەی سەرپێچیکاران و سکاڵاکاران بەرزبووتەوە.

کریستۆڤ کاستانیر وەزیری کاروباری دەوڵەتی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، ئەو کامێرانەی خۆپیشاندەران شکاندوویانە بۆ چاودێری تاوان و خێرا لێخورینی شۆفێران بووە.

 ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بەهۆی شکاندنی کامێراکانەوە شەقامەکانی فەڕەنسا کەوتووەتە مەترسیەوە بەوهۆیەوە رێژەی سکاڵاکاران و سەرپێچیکاران بەرزبووەتەوە.

کریستۆڤ کاستانیر باسی لەوەشکردووە، بەشێک لەو کامێرانە ، ڕوپۆشی ڕەشیان خستۆتەسەر کامێراکان بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت و رۆژانە بەردەوامن لە چاکردنەوەیان.

وتیشی، بەپێی ئامارێک تەنها لە دوو مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی نەبوونی کامێراکانی چاودێری لەسەر شۆفێران رێژەی سەرپێچیکاران بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی بەشێک لە شارە گەورەکانى فەرەنساى گرتووەتەوە کە بە خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان ناسراوبوو، بەهۆیەوە سەدان خۆپیشاندەر دەستگیرکران و دەیانی تریش برینداربوون ئەمە جگە لە زیانی ماددی بەر بەشێک لە شەقامەکانی فەڕەنسا کەوت.

هــ.حــ