سەردێڕ:

​بە هۆی مانگرتنەوە پەرلەمانتارێکى هەدەپە ژیانی لە مەترسیدایە

زیاتر لە ٦٥ ڕۆژە مانیگرتووە
لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە
فۆتۆ: 
2019-01-11

848 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە دوو مانگە لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە لە زینداندا مانی لە خواردن گرتووە و لە ئێستادا ژیانى لە مەترسیدایە.

سەرچاوەکانی باکوری کوردستان ئاماژەیان بەوەکردووە، لەیلا گوڤەن ماوەى زیاتر لە ٦٥ڕۆژە مانی گرتووە باری تەندروستى تێکچووە و نەیتوانیوە دیدار لەگەڵ پارێزەرەکەى ئەنجامبدات.

ئەوەش باسکراوە، ئەو پەرلەمانتارە لە ئێستادا ناتوانێت هاتوچۆ بکات و زیاتر لە ١٥ کیلۆ لە کێشی جەستەى لە دەستداوە و بەردەوامە لە مانگرتن.

لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە بەهۆی ڕەخنەگرتنى لە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە مانگى شوباتی ساڵی  ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان تورکیاوە دەستگیرکرا و لە ڕۆژى ٨ی مانگی تشرینى دووەمی ساڵی رابردووشەوە دەستی بە مانگرتن کردووە.

هـ،ڕ