سەردێڕ:

سەرکەوت شەمسەدین: هەوڵدەدەین دۆسیەى نەوتى نێوان هەرێم و بەغدا ببرێتە دادگا

​سەرکەوت شەمسەدینئەندامى پەرلەمانى عێراق
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-11

8650 جار خوێندراوەتەوە

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ ڕایگەیاند ئەگەر حکومەتى عێراق بەشەبودجەى هەرێم نەنێرێت ئەوا هۆکارەکەى بۆ ڕادەست نەکردنى نەوت دەگەڕێتەوە لە لایەن هەرێمەوە و هەوڵیش دەدەن ئەو دۆسیەیە ببرێتە دادگاى فیدڕاڵى عێراق.

سەرکەوت شەمسەدین لە میانەى بەشداریکردنى لە پانۆراماى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، بەهۆى پشتیوانى لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ سیاسسەتى سەربەخۆى هەناردەکردنى نەوتى هەرێم و لە دواى ڕیفراندۆمەوە، بەغدا مەرجەکانى سەپاندووە بەسەر هەرێم بۆ ناردنى بەشە بودجەکەى.

ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتى عێراق ئامادەیە یەکێک لە بڕگەکانى یاسای بودجە جێبەجێبکات کە تایبەتە بەوەى ئەگەر نەوتى هەرێمیش نەنێردرێت بۆ بەغدا، مووچەى فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.

ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ وتیشی، لە هەوڵدان لە ناو پەرلەماندا وا بکەن ململانێی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەى نەوت ببرێتە دادگاى و لەوێ یەکلایی بکرێتەوە نەک فەرمانبەران ببنە قوربانى ئەو ململانێیە .

هاوکات لە بارەى لێدوانەکەى عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان کە لە بەرنامەى تاوتێی ئێن ئاڕ تى نەوەى نوێ و ئێن ئاڕ تى بە بەرپرسیار زانى بۆ بێ متمانەیی و نەچوونى خەڵک بۆ دەنگدان، سەرکەوت شەمسەدین ڕایگەیاند، نەوەى نوێ دەرئەنجامى بێ هیوابوون لە بزوتنەوەى گۆڕان و لایەنە سیاسییەکان دروستبوو کە لە ئێستادا ئەو لایەنانە ئامادەکارى دەکەن بۆ چوونە ناو دەسەڵات.

ئ.ر