فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-10
3657 جار خوێندراوەتەوە
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگەیاند، ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات بۆ سه‌ر هێزە کوردییەکان په‌یوه‌ست نییه به كشانه‌وه یاخود نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه.
چاوش‌ئۆغڵو بە میدیاکانی وڵاتەکەیی ڕاگەیاندووە، پێویستە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری کشانەوە لە سوریا بباتەسەر و لەو وڵاتە بکشێتەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا بۆسه‌ر یه‌په‌گه په‌یوه‌ندیی به كشانه‌وه و نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا لە سوریا نییە و، له كاتێكدا تورکیا بڕیاریدابوو ئۆپراسیۆن بۆ سەر ناوچەکە بکات زانیاری ئەوەمان نەبوو ئەمریکا بەنیازی کشانەوەیە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌مریكا له سوریا بكشێته‌وه یان نه‌كشێته‌وه وڵاته‌كه‌ی چی پێویست بێت بەرامبەر یەپەگە دەیکات.
ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتێدایە، دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانی سوریا مەرجی ئەمریکایە و داوایان لە تورکیا کردووە دوای کشانەوە لەو وڵاتە گەرەنتی پاراستنی کوردەکان بکەن.
ئ. ف