سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی پرۆژە یاسای بودجە و چەند پرسێکى دیکەى کرد

وەزیرى کۆچ و کۆچبەران سوێندى یاسایی خوارد
پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-10

5317 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و چەند پرسێکی دیکە کۆتایهات.

ئەمرۆ پێنجشەممە(١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ١٩٨ ئەندام پەرلەمان دەستیپێکرد، و لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە و چەند پرسێکی دیکە کۆتایهات.

هەر لەدانیشتنەکەدا نوفڵ بەها موسا وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەران سوێندی یاسایی خوارد.

لە دانیشتنەکەدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەی ئاسایش و بەرگری راسپارد بۆ بەدواداچوونی دەنگۆی سەردانی چەند شاندێکی عێراقی بۆ ئیسرائیل.

سەرۆکی پەرلەمان هەروەها لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی هەرێمەکانیشی بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی شەنگال راسپاردووە.

ئ. ف