سەردێڕ:

ئاسایش بە بیانووى نەبوونى مۆڵەت ڕێگرى لە گردبوونەوەیەکى تەڤگەرى ئازادى کرد

فۆتۆ: 
2019-01-10

994 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتى تەڤگەرى ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان  لە قەڵادزێ لە مەراسیمێکدا یادى سێ شەهیدەکەى پەکەکە لە پاریس بکاتەوە، بەڵام ئاسایش بە بیانووى نەبوونى مۆڵەتەوە ڕێگرى لە مەراسیمەکە کرد.

 زەینەب ئەحمەد ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە لێدوانێکدا بە دیجتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سەرەڕاى ڕێگریکردنى ئاسایشى قەڵادزێ لە بەڕێوەچوونى مەراسیمەکە، هاوکات ڕێگریشی کرد لە خوێنندنەوەى بەیاننامەیەک لەبەردەم پارکى گشتى قەزاکە و سێ ئەندامى پارتەکەشیان دەستگیرکردووە.

زەینەب ئەحمەد هۆکارى ڕێگرى کردن لە مەراسیمەکە و دەستگیرکردنى ئەو سێ ئەندامەیان لەلایەن ئاسایشەوە بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە یەکێتى نیشتمانى کوردیتان لەئێستادا دەیەوێت بەم کارانەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ تورکیا بەرەوپێش ببات .

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاسایشى قەڵادزێ سەرجەم پۆستەر و لافیتەکانیان کۆکردووەتەوە و پارچە پارچەیان کردووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لەکاتى بەڕێوەچوونى ئەو مەراسیمە محەمەد حەسەن، پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز بەر هێرشی هێزەکانی ئاسایش کەوت و بۆ ماوەیەک دەست بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیدا گیرا، پاش سڕینەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی دەستپێکی مەراسیمەکە، کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی پێدرایەوە.

ئ.ر