سەردێڕ:

خشتەی موچەی هەفتەی داهاتوو ڕاگەیەندرا

خشتەی موچەی هەفتەی داهاتوو ڕاگەیەندرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-10

81093 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ڕێناس عەلی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، مووچەی دوو وەزارەت دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند،  رۆژی یەکشەممە ( ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨) مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی  وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.

 ئەوەشی ڕاگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممەی ڕابردوو (‌٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٨ دەستپێکردووە تائێستا وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی موچەیان وەرگرتوە.

هــ.حــ