سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر گۆگایەکی مەوادی ساختەدا گرت

کۆگایەکی ساختەکردنی مەوادی پاککەرەوە
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
2019-01-10

2582 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو دەستیان بەسەر کۆگایەکدا گرتووە کە ناونیشانی مادەکانیان ساختە کردووە و دوو کەسیشیان لێ دەسگیرکردوون.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) بڵاویکردووەتەوە، ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە شەوی رابردوو هێزەکانیان لە گەڕەکی کانی با دەستیان بەسەر کۆگایەکی ساختەکردنی مەوادی پاککەرەوەدا گرتووە و لەسەر ئەو کارەش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (٤٦٧) لەیاسای سزادانی عێراقی دوو کەسیان دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، ئەو کەسانە هەستاون بە ساختەکردن و گۆڕینی گوێنی فەل لە جۆری کیمیای ئێرانی بە تایتی جۆری ئاریاڵی کارتۆنی کەپس و دەستیشگیراوە بەسەر ١٠ تۆن تایتی جۆری کیمیای ئێرانی، ١٥٠٠ کارتۆنی بەتاڵی (٢،٥کغم) و ٤ هەزار کارتۆنی بەتاڵی (١٠کغم)ی جۆری ئاریاڵی سعودی کە ئامادەکرابوون پڕبکرێنەوە بە تایتی فەل.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەمان کۆگادا ٦ سەد کارتۆنی تێکراوی ئاریاڵ، ٢٠ کارتۆن زاهی بەسەرچوو و ٢٠ کارتۆن کرێمی جوانکاری بەسەرچووی ئافرەتاندا.

ع.ا