سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژیانی دوو کۆڵبەری کورد لە هەورامان

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-10

1598 جار خوێندراوەتەوە

دوو کۆڵبەری کورد بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، رۆژانە ١٠ کیلۆمەتر بە ناو بەفر و لە ژێر ڕەحمی گوللەی پاسدارانی ئێرانیدا دەبڕن، لەکاتی دەستگیرکردنیشدا لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە ڕووبەڕووی ئازاردان و ئەشکەنجەی زۆر دەبنەوە.

ئەوان کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانن و ماوەی چوار ساڵە بەسەرماو گەرما بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان کاری کۆڵبەری دەکەن، و رۆژانە زیاتر لە ١٠ کیلۆمەتر بەپێ بە شاخەکاندا سەردەکەون، ، ئەگەر هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش پێیان بزانن دەستگیریان دەکەن یان تەقەیان لێ دەکرێت.

ڕوونیشیدەکەنەوە، بەهۆی ئەوقەیرانەی لە ئێراندا هەیە، کاری کۆڵبەری تەنها هۆکارە بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن.

لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی کاری کۆڵبەریدا چەندین جار ڕووبەڕووی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بونەتەوە و تەقەیان لێکراوە و گەر دەستگیریشیان بکەن دەست بەسەر کەلو پەلەکەدا دەگرن، و ئەشکەنجە و لێدانی زۆریان بەرامبەر دەکرێت بڕە پارەیەکی زۆریشیان لێ وەردەگرن، سەڕەرای ئەوەی چەندین جار تەقەیان لێ کراوە و هاوڕێکانیان یان کوژراون یان بە سەختی بریندار بون.

لە ئێستاشدا بەهۆی سەرمای زستان و سەختی ناوچەکە بوونی بەفرێکی زۆر، بە سەختی دەتوان کار بکەن و ساڵانی ڕابردوش چەندین هاوڕێیان بە هۆی سەرماوە لەو رێگایدا گیانیان لە دەست داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتای ساڵی ٢٠١٨ ناوەندی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەرانی لە سنوری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەوساڵەدا ٧١ کۆڵبەر کوژراون و ١٦٠ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.