سەردێڕ:

"بۆ حەلاوی باسکە" لەچییەوە هاتووە؟

گەڕەکی جولەکان لە سلێمانی ساڵی ١٩٢٠
فۆتۆ: 
2019-01-09

55769 جار خوێندراوەتەوە

بۆ حەلاوی باسکە یەکێکە لەو دەستەواژە باوانەی کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا بەڕاددەیەکی زۆر بەکاردەهێندرێت، لە کاتێکدا کەسێك ئارەزوو نەکات گوێ بۆ قسەی کەسێکی دیکە بگرێت پێی دەڵێت "بۆ حەلاوی باسکە"، بەڵام ئەمە تەنها دەستەواژەیەکی باو نییە بەڵکو چیرۆکێکی ڕاستەقینەی لە پشتەوەیە.

شەیدا بڵباس نوسەر و ئەدیب لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی لە چیرۆکی حەلاو کردووە و نوسیویەتی: حەلاو بنحاس خانمێکی جولەکە بوو لە گەڕەکی جولەکەکانی شاری سلێمانی دەژیا دوکانێکی بچووکی هەبوو لە تەنیشت ماڵەکەی خۆی هێلکە و کبریت و بەردە هەسان و توتن و لفکە و بەن و میخەک و بڕنوت و هەندێک وردە واڵەی تری دەفرۆشت.

حەلاوەخان کەمبیست بوو بە ئاستەم لە دەنگی بەرز حاڵی دەبوو، ئەم کەم بیستنەی وای کردبوو ببێتە جێگای باسکردنی خەڵک. ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ حاڵی نەبوایە دەیان گووت دەڵێیت بۆ حەلاوی باس دەکەیت، یان یەکێک نەی ویستایە گوێ بۆ کەسێک بگرێت دەیگوت بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە واتا نامەوێت تێبگەم وەک چۆن حەلاو تێناگات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حەلاوەخان کەسێک بووە زۆر میهرەبان و بێ غەل و غەش تەنانەن موسڵمان و جولەکە و مەسیحیەکانی شار لەو سەری شارەوە دەگەیشتنە لای حەلاوەخان بۆ شت کڕین هەرچەندە چەندین دووکان نزیک بوو لێیانەوە.

دەگێڕنەوە حەلاوەخان ٥٠ دیناری مەلیکی عێراقی بەخشی بۆ دروست کردنی قوتابخانەی فەیسەڵیە لە سلێمانی

هـ،ڕ