سەردێڕ:

تەرمى منداڵێکى ساوا لە چاڵێکدا دۆزرایەوە

لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە
فۆتۆ: 
2019-01-09

18232 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، گەرمیان، گەرمیان حەمەى پور

لەسنورى گەرمیان تەرمى منداڵێکى ساوا  لە چاڵێکدا دۆزرایەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى کرا.

عەلی قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لەلێدوانێکیدا بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (٩ى کانونى دووەمى ٢٠١٩) لە ناو چاڵێک لە ناحیەى زنانەى سەر بە قەزاى کفرى لە سنورى گەرمیان تەرمى منداڵێکى ساوا دۆزرایەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى کەلار کرا.

عەلى قەدوورى ئاماژەى بەوەشکرد، بەبڕیارى دادگاى کفرى پۆلیس لێکۆڵینەوەى بۆ زانینى چۆنییەتى ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

وتەبێژەکەى پۆلیسی گەرمیان ناسنامەى ئەو منداڵەى ئاشکرانەکردووە و ڕاشیگەیاند، ئەوە یەکەمین حاڵەتى لەو جۆرەیە لە ٢٠١٩ لە سنورى گەرمیان ڕوویدابێت. 

ئ.ر