سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-09

2324 جار خوێندراوەتەوە

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا گەیشتە بەغدا.

کەمێک پێش ئێستا وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق پێشوازى لێکراوە.

نووسینگەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.

سەردانەکەى مایک پۆمپیۆ لەچوارچێوەى ئەو سەردانانەدایە کە بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکردووە و ئەوەش یەکەم سەردانیەتی بۆ عێراق دوای ئەوەی بووە بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

ئ.ر