سەردێڕ:

پیاوێك پاش زیاتر لە ٢٠ ساڵ بۆیدەردەکەوێت کە منداڵەکانی لە خۆی نین

فۆتۆ: 
2019-01-08

75713 جار خوێندراوەتەوە

ملیاردێرێکی ئەمەریکی بۆی دەرکەوت کە نەزۆکە و ئەو منداڵانە کە وادەزانێت منداڵی خۆین لەڕاستیدا لە خۆی نین.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕیچارد میسۆنی تەمەن ٥٥ ساڵ کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تۆڕی ئینتەرنێتی " MoneySupermarket.com"، بۆی دەرکەوتووە کە ئەو سێ منداڵەی ژنەکەی بوویەتی منداڵی خۆی نین و لە کەسێکی دیکە بوون.

پزیشکان لە ڕابردوودا بە میسۆنیان ڕاگەیاندووە کە نەزۆکە و هەرگیز منداڵی نابێت، بەڵام پاش ئەوەی کە ژنەکەی دووگیان بووە بڕی ٢٥٠ هەزار یۆرۆی داوە بە پزیشك تا بە مێردەکەی بڵێت ئەوە منداڵی خۆیەتی.

پاش ئەوەی میسۆن بۆی دەرکەوتووە کە کوڕە ٢٣ ساڵەکەی و هەردوو منداڵە دواناکەی کە تەمەنیان ١٩ ساڵە لە خۆی نین، میسۆن لەو بڕوایەدایە کە هەرسێ منداڵەکە لە یەك پیاون کە ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی لەگەڵ ژنەکەیدا هەبووە، ئەو پیاوە لە باکووری وێڵز دەژی بەڵام نازانێت کە ئەو سێ منداڵەی هەیە.

پاش ئەوەی میسۆن ئەمەی بۆ دەرکەوتووە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە.

هـ،ڕ