سەردێڕ:

سینەما سالم: ئاسایشی سلێمانی دەرگای سینەماکەیان داخست

فۆتۆ: 
2019-01-08

2825 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر ئیدارەی سینەما سالم بڵاویان کردەوە، بە فەرمانی ئاسایشی گشتیی سلێمانی،ھێزێک ھاتنە سینەما سالم و دەرگای سینەماکەیان داخست.

لە راگەندراوێکدا لەوبارەیەوە سینەما سالم ئاماژەی بەوەکردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٨\١\٢٠١٩)، هێزێکی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بێ هەبوونی نووسراوێکی فەڕمی، چوونەتە سینەما سالم و دەرگای سینەماکەیان داخستووە.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی هەینی (١١\١\٢٠١٩)، فلمێک لە ساڵیادی شەهیدکردنیدا دەربارەی ساکینە جانسیز لە سینەماکە نمایش بکرێت.

سینەما سالم ئەوەشی خستووەتەڕوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەند ڕێگەیەکەیەوە و بێ هەبوونی پاساوێکی ڕاستەوخۆ و نووسراوی فەڕمی، ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ''نابێت ئەو فیلمە نمایش بکرێت''؛ سەرەڕای ئەوەی فیلمەکە مۆڵەتی فەڕمیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە "ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادی و قۆرخکردنی فەزای گشتییە ئیرادەی ئەوان ناخات و لە ئاست ڕێگریکردن لە هونەری ڕاستەقینە، بێدەنگ نابن.

هـ،ڕ