سەردێڕ:

هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2019-01-08

2560 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هێرش قادر،هەولێر

سبەینێ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڵام هەڵبژاردنەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆمسیۆن سبەینێ کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات سەبارەت بە دیارکردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.

 ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەڵبژاردنەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام پارێزگاكانی هەرێم ناگرێتەوە.

ناوبراو وتیشی، ئامادەکاریی بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژادنەكە کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دەکەن و پێشنیازی تەرخانكردنی بودجەیەکیش کراوە بۆ هەڵبژاردنەکە.

هـ.حـ