سەردێڕ:

سەرۆکی بانکی جیهانیی دەستی لەکارکێشایەوە

جیم یۆنگ کیم سەرۆکی بانکی جیهانیی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-08

841 جار خوێندراوەتەوە

جیم یۆنگ کیم سەرۆکی بانکی جیهانیی دەستی لەکارکێشایەوە و بڕیارەکەش ١ی مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جیم یۆنگ کیم لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، خزمەتکردن وەک سەرۆکی بانکی جیهانیی شانازییەکی گەورە بووە بۆی بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی نەکردووە.

بانکی جیهانیش رایگەیاندووە، بڕیارە جیم یۆنگ کیم بۆ گرنگیدان بە سەرمایەگوزاری لە ژێرخانی وڵاتانی پێشکەوتوو بچێتە کەرتی تایبەت.

ساڵی ٢٠١٧ جیم یۆنگ کیم-ی تەمەن ٥٩ ساڵ، بۆ دووەمین جار وەک سەرۆکی بانکی جیهانی هەڵبژێردرایەوە و بڕیاربوو بۆ ٥ ساڵ واتە تا ساڵی ٢٠٢٢ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

دوای دەست لەکارکێشانەوەی جیم یۆنگ کیم، کریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی جیهانیی سەرۆکایەتی کاتیی رێکخراوەکە لەئەستۆ دەگرێت.

ش.ق