سەردێڕ:

سێ شاندی عێراقی بەنهێنی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە

ئاڵاکانی عێراق و ئیسرائیل
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-07

2705 جار خوێندراوەتەوە

لاپەڕەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ساڵی ڕابردوو سێ شاندی عێراقی بە نهێنی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل.

لاپەڕەی (ئیسرائیل بلعەرەبیە) کە زمانحاڵی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلە، بڵاویکردووەتەوە، سێ شاندەکەی عێراق لە کەسایەتییە کاریگەرە سوننە و شیعەکانی وڵاتەکە پێکهاتبوون، ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیسرائیلیان کردووە کە دوایین شاند، لە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا سەردانەکەی ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شاندەکان سەردانی مۆزەخانەی یاد فاشیمیان کردووە کە تیایدا یادی قوربانیانی هۆلۆکۆست دەکرێتەوە، هەروەها چاویان بە ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و بەرپرسی حکومی ئیسرائیل کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێشوازی لەو دەستپێشخەریە دەکات.

لاپەڕەی (ئیسرائیل بلعەرەبیە) ئاشکراشیکردووە، شاندەکان لە سەردانەکانیاندا سەرنجیان خستووەتە سەر بابەتە رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان و تاوتوێی مێژووی جولەکەکانیان لە عێراق کردووە.

ش.ق