سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دووانەیەکی پێکەوەنووساو ئامادەنین لەیەکتر جیابکرێنەوە

فۆتۆ: 
2019-01-07

8147 جار خوێندراوەتەوە

شیڤینات و شیڤرام دووانەیەکی پێکەوەنووساون، ئامادەی ئەوەیان تێدا نییە نەشتەرگەریی لێکجیاکردنەوەیان بۆ بکرێت.

ماڵپەڕی ئەخبارەک نوسیوویەتی، بە دیارترین دووانە دادەنرێت لە جیهاندا و وێنەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئامادەیی ئەوەیان تێیدا نییە کە نەشتەرگەریی جیاکردنەوەیان بۆ بکرێت.

"شیڤینات و شیڤرام" لە گوندێکی باکوری هیندستان دەژین، لە کەمەریان بەرەو سەر جەستەی دووانەیەکە و بەڵام هەردووکیان دووقاچیان هەیە، خەڵکی ناوچەکە پێیان دەڵێن "جاڵجاڵۆکە"، چونکە وەک "جاڵجاڵۆکە" دەڕۆن بەڕێگەدا.

هەردووکیان فێربوون چۆن نانبخۆن و بە قادرمەدا سەربکەون و بە شەقامەکاندا بڕۆن، لە خۆگۆڕین و نانخواردن وگەرماوکردندا هاوکاری یەکتری دەکەن، بەبێ هاوکاری دایک و باوکیان خۆیان کارەکانی ڕۆژانەیان دەکەن و دەچن بۆ خوێندنگە.

کریشان شۆگ پزیشکی دووانەکە رایدەگەیەنێت، نەشتەرگەریکردن بۆ لێک جیاکردنەوەیان ئاسان نییە، ئەگەری هەیە شیڤرام ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە چونکە لە بەشی سەرەوەی جەستەی شیڤینات گەشەی کردووە.

باوکی ئەو دوومنداڵە دووانەیە دەڵێت، هەرگیز نەشتەرگەری لێک جیاکردنەوەیان بۆ ناکەم و نامەوێت ژیانیان بخەمە مەترسییەوە، تەنانەت ئەگەر منیش ڕازیبم منداڵەکانم خۆیان ڕازی نابن.

شیڤینات ڕایگەیاند، هیوا دەخوازێت هەرگیز نەشتەرگەریی جیاکردنەوەیان بۆ  نەکرێت و دەیانەوێت بۆ هەمیشە پێکەوە بژین.

هـ،ڕ